بەشێک لە بەرپرسان داوادەکەن کورد هەوڵەکانی یەکبخات، بۆئەوەی پرسی سەربەخۆیی بچێتە قۆناخی جێبەجێکردنەوە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا:ئێران و عێراقی یەکپارچەكەى، یەکێک لە لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی تاران و هەولێرە، کە بەرپرسانی ئێرانی لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و سەردانێک، جەخت لەسەر پێویستی یەکپارچەیی خاکی عێراق و نەبەزاندنی هێڵە سوورەکە دەکەنەوە.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند "بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاندووە لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی نین و دەیانەوێت عێراق بە یەک پارچەیی بمێنێتەوە،
مەنسوور ئەنوەر بەگ، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان راگەیاند ئێمە زیانمان بۆ سەر ھیچ وڵاتێک نابێت، بەڵکو دەبینە دراوسێیەکی باشی وڵاتانی چوار دەورمان".
ئەگەر سەردەمانێک کورد بە بڤەوە باسی لە ئۆتۆنۆمی و مافە کولتوورییەکانی کردبا، ئێستا بە ئاشکرا لە بەغدا و ئەنقەرە و تاران گفتوگۆی سەربەخۆیی دەکات و دەیەوێ رابردووی تاڵ بە دراوسێتی باش بگۆڕێتەوە.
٢٠ شوبات ٢٠١٧ - ١٩:١٢
News ID: 813022
ئێران لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و سەردانێک، جەخت لەسەر پێویستی یەکپارچەیی خاکی عێراق و نەبەزاندنی هێڵە سوورەکە دەکەنەوە